جه‌ژنی خۆم ده‌گرم و به‌خۆمدا هه‌ڵده‌ڵێم،
ئەوەی مه‌زنده‌ی منە دەبێتە مه‌زنده‌ی تۆش،
چونکه هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ک هی من بێ، هی تۆشه.
بێکارە دەخولێمەوە و گیانی خۆم بانگێشت ده‌که‌م،
بێ ئەوەی ئامانجێکم هەبێ،
بەشێنەیی دادێمه‌وه و سه‌رنجی لاسکهگیایهکی هاوینی ده‌ده‌م.
زمانم، هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌کی خوێنم،
له‌م خاکوخۆڵه، له‌م هه‌وایه گووران.
خۆم لێره له دایک بووم،
دایک و باوکم،
داپیر و باپیرم،
دایک و باوکی داپیر و باپیریشم لێره هاتنه دنیا.
ئێستاش، که ته‌مه‌نم سیوحه‌وت ساڵه و له‌وپه‌ڕی لهشساخیدام،
ده‌ست به گۆرانییه‌که‌م ده‌که‌م و
به ئومێدیشم تا مردن لێی نه‌بمه‌وه.
با ڕێباز و قوتابخانه‌کان وچانێک بدەن،
با بێنێک خۆیان گۆشەگیر کەن،
با به‌وە قایل بن که هه‌یانه و بزانن،
کە هەرگیز لە بیر ناچنەوە،
سروشت، باش بێ یا خراپ، من داڵدەی دەدەم،
ئازادی دەکەم، تا بە ئارەزووی خۆی وزه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی بێنێته گۆ.